دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار ڕۆژی سێشەممە دەستیپێکرد، بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، ئەمڕۆ کۆتایی دێت.
بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی کە دوێنێ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن: (شارەوانی و گەشتوگوزار، پلاندانان، ڕۆشنبیری و لاوان، خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، کارەبا، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران).
دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێم لەکاتێکدایە،کە هێزە ئەمنییەکان تا ئێستا مووچەی مانگی نیسان و ئایاریان وەرنەگرتووە.