بەهۆی “شێرپەنجە”وە كۆتایی بە كێشەی تاوەری پەیوەندییەكان دەهێنرێت



 

سالم ئەلتەمیمی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە ناوەڕۆکی ئەو بڕیارە ئاشکرادەكات، کە پێی دەوترێت “وەرەقەی ڕێککەوتن” بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەی “تاوەرەكانی شێرپەنجە”.

سالم ئەلتەمیمی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی (المعلومە) وتی، “چەند ناوچەیەک لە دیالە ڕێژەی نائاسایی تووشبوون بە شێرپەنجەیان بەخۆوە بینیوە و هەموویان هاوبەشی بوونی تاوەری پەیوەندییە بەرزەکانن لە نێوان گەڕەكەكانی نیشتەجێبوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد “هەموو ڕاپۆرتە ژینگەییەکان پشتڕاستی بکەنەوە، کە تاوەرەکان هۆکار نیین بۆ ئەو نەخۆشییە”.

ڕاشیگەیاند، “ناتوانرێت لە بازنەی تۆمەتباركردنی یەکتردا بمێنینەوە، لەكاتێكدا ئێستا هەموو ڕۆژێک حاڵەتەكانی تووشبوون بەو نەخۆشییە پیسە تۆمار دەکرێت، بۆیە ڕێککەوتن لەسەر وەرەقەیەكی گشتگیر بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەی تاوەرەكانی شێرپەنجە لە دیالە، کە بریتییە لە پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا لە دەرەوەی دیالە، کە پسپۆڕان و شارەزایان لە ئاستێکی بەرزدا لەخۆدەگرێت بە مەبەستی گەڕانی زانستی بۆ هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە”.

وتیشی، “دەستبەجێ و ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ ڕاپۆرتەکانی ئەو لیژنەیە دەکرێت بۆ ئەوەی دڵنیایی بدرێتە ئەو خێزانانەی، کە لە ساڵانی دواییدا بەهۆی نەخۆشییە شێرپەنجەییەکانەوە تووشی لەدەستدانی جگەرگۆشەكانیان بوون”.

جێگای سەرنجە کە ٤ ناوچە لە دیالە لە ساڵانی ڕابردوودا ڕێژەیەکی بەرزی تووشبوون بە شێرپەنجەیان تۆمار کردووە، ئەمەش وایکردووە هەندێکیان خۆپیشاندان بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی “بورجەکانی شێرپەنجە”.

هۆشداری لە بەرزبوونەوەی دۆلار بۆ 150 هەزار دەدرێت
پێت هۆشداری لە بەرزبوونەوەی دۆلار بۆ 150 هەزار دەدرێت
پێشەوا هەورامانی پشووی جەژن و كاتی پلەبەرزكردنەوە و مووچەی ڕاگەیاند
دوات پێشەوا هەورامانی پشووی جەژن و كاتی پلەبەرزكردنەوە و مووچەی ڕاگەیاند
پەیوەندیدار