ئەفغانستان؛ بەرەبەیانی یەكەم ڕۆژی ساڵی نوێ تەقینەوەیەك كابولی هەژاند



وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ڕایدەگەیەنێت، تەقینەوەكە لەبەردەم فرۆكەخانەی سەربازی كابول روویداوە بە دەیان قوربانی لێ كەوتۆتەوە .

عەبد نافع تاكور، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە بەرەبەیانی رۆژی یەكشەممە ١ی ١ی ٢٠٢٣ تەقینەوەیەك لە بەردەم فرۆكەخانەی سەربازی كابول ڕوویدا و تا ئێستا بەهۆی تەقینەوەكەوە ١٠ كەس كوژران و چەندین كەسی تریش برینداربوون.

ئاشكراشیكردووە، كە سەرجەم قوربانییەكان فەرمانبەری ئەو فرۆكەخانەیەن، كە تەقینەوەكەی لە بەردەمدا ڕوویدا و هۆكاری تەقیینەوەكەش نەزانراوە و لێكۆڵینەوە لەو بارەیەوە بەردەوامە.

قد تكون صورة ‏‏‏٦‏ أشخاص‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏

 

كەشناسی هەرێم لە بارەی كەش و هەوا وە ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە
پێت كەشناسی هەرێم لە بارەی كەش و هەوا وە ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە
لە بارەی هاتووچۆ لەدەروازەكانی باشماخ و پەروێزخان وحاجی ئۆمەران ڕوونكردنەوە دەدرێت
دوات لە بارەی هاتووچۆ لەدەروازەكانی باشماخ و پەروێزخان وحاجی ئۆمەران ڕوونكردنەوە دەدرێت
پەیوەنیدر