سعودییە: حەج بە ڤیزای سەردانی رێپێدراو نییەو سزای توندی هەیە



وەزارەتی گەشتوگوزاری سعودییە، پشتڕاستی دەکاتەوە کە هەموو جۆرەکانی ڤیزای سەردانیکردن بۆ وڵاتەکەیان مافی ئەوە بە خاوەنەکانیان نادات فەریزەی حەجی پێ ئەنجام بدەن و هەرکەس سەرپێچی بکات سزا دەدرێت.

 

وەزارەتی گەشتوگوزاری سعودییە، دووپاتیکردەوە کە ڤیزای سەردان، بە هەموو جۆر و ناوێکەوە، مافی ئەوە بە خاوەنەکەی نادات فەریزەی حەج ئەنجام بدات، ئەمەش بە پێی ڕێسا و ڕێنماییەکانی وڵاتەکەیان

 

وەزارەتی گەشتوگوزار،جەختیشی لەوە کردووەتەوە، لایەنی ئەمنی سعودییە، بە بڕی ١٠ هەزار ڕیاڵ سزای هەر گەشتیارێک دەدەن، کە سەرپێچیی ڕێسا و ڕێنماییەکانی حەج بەبێ مۆڵەت بکات.

 

ئەوەشی خستووەتەروو؛ ڕێکاری توند دژی ئەو سەردانکەرانەی لەناو شاری مەککەی پیرۆز، ناوچەی ناوەڕاست، شوێنە پیرۆزەکان گیراوەتەبەر و سزا دەسەپێنن بەسەر هەرکەس کە لە ڕێنماییەکان لا بدات.

هاوکات، گرووپی زۆر و تۆکمەی ئەمنی خاڵی پشکنینیان لە وێستگەی شەمەندەفەری ئەلحەرەمەین لە ئەلروسەیفە، و ناوەندەکانی کۆنترۆڵکردنی ئەمنی ، ناوەندەکانی ڕیزکردن، و ناوەندەکانی کۆنترۆڵکردنی ئەمنی کاتی، و ئەوانەی مۆڵەتی حەجیان نییە، جێگیرکردووە بۆ دەستگیرکردنی ئەوانەی دەیانەوێت بە بێ مۆڵەت فەریزەی حەج ئەنجام بدەن.

 

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی سەرپێچیکردندا، لایەنە ئەمنییەکان سزای دووبارە و دوو هێندە دەسەپێنن و جەختیشیکردەوە ئەم هەوڵەیان لەسەر گرنگی پابەندبوون بە ڕێسا و ڕێنماییەکانی حەجە تا میوانانی خودا چێژ لە ئاسایش و سەلامەتی و ئاسوودەیی و دڵنیایی لەئەنجامدانی ڕێوڕەسمەکانیان ببینن.

کرێکارێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا
پێت کرێکارێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا
باقری، سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکات
دوات باقری، سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکات
پەیوەندیدار