حزبوڵا کوژرانی فەرماندەیەک و سێ چەکداری حزبەکەی ڕاگەیاند



حزبوڵای لوبنانی، کوژرانی فەرماندەیەك و سێ چەکداری دیکەی لە شەڕ و پێکدادانەکاندا لەگەڵ ئیسرائیل لە باشووری لوبنان ڕاگەیاند.

حزبوڵای لوبنانی ڕایگەیاند فەرماندەیەكیان بەناوی تاڵب سامی عەبدوڵا و سێ چەکداری دیکەیان لە باشووری لوبنان، کوژراوە.

ڕوونیشیکردەوە فەرماندە و چەکدارەکانی لە چوارچێوەی چالاکییەکانی دژ بە ئیسرائیل کوژراون کە بە ناوی “لەسەر ڕێگەی قودس” بۆ پشتیوانی لە بزووتنەوەی حەماس ئەنجامیان دەدات.

بەھۆی پێکدادانەکانی نێوان حزبوڵا و سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان کە لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەردەوامن، ٣٤٠ فەرماندە و چەکداری حزبوڵا کوژراون.

 

لە ئاگرەکەی سلێمانیدا وەستایەک گیانی لەدەستدا
پێت لە ئاگرەکەی سلێمانیدا وەستایەک گیانی لەدەستدا
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە
دوات ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە
پەیوەندیدار