له میانی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەكانی سەری ساڵ لە ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە تەقە لە كافتریایه‌ك كرا و سێ كه‌س كوژران.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكردۆتەوە، ته‌قه‌كردنه‌كه به‌هۆی شه‌ڕی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌وه بووه، کە خزمی یەکترن و بەوهۆیەوە سێ کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندارە.
ئاماژە بەوەشكراوە، شه‌ڕه‌كه لەمیانی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ لە ناوچەی ماماکی شاری ئەنقەرە روویداوه و به دیاریكراوی له‌ناو كافتریایه‌كی ناوچه‌كه‌دا بووه.