سزای لە سێدارەدانی مامۆستا ئایینییەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەمکرایەوە



سزای لەسێدارەدانی مامۆستا ئایینییە کوردەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارەوە بۆ زیندانی هەتاهەتایی کەمکرایەوە.

محەمەد خزرنەژاد، مامۆستای ئایینیی شاری بۆکان دوای دەستگیرکردنی لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا، بەهۆی داوای ژمارەیەک مامۆستای ئایینییەوە سزاکەی بۆ زیندانی هەتاهەتایی کەمکرایەوە.

ئاژانسی هەواڵی میزان لە ئێران کە سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئەو وڵاتەیە لەبارەی سزای ئەو مامۆستا ئایینیەوە ڕایگەیاند، بەهۆی بەدواداچوون و داوای ژمارەیەک مامۆستای سوننە، سزای لەسێدارەدانی محەمەد خزرنەژاد لە سێدارەوە بۆ زیندانی هەتاهەتایی کەمکراوەتەوە.

مامۆستا خزرنەژاد لە 24ی تشرینی یەکەمی 2022، کاتێک بەشداری مەراسیمی یەکێک لە کۆچکردووانی ناڕەزایەتییەکانی “ژینا ئەمینی” لە بۆکان کردبوو، وتارێک پێشکەشدەکات و ڕەخنە لە حکومەت دەگرێت.

هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شەودا دەچنە سەر ماڵەکەی، لەگەڵ کوڕە تەمەن 16 ساڵەکەیدا دەستگیری دەکەن و دەیگوازنەوە بۆ فەرمانگەی ئیتڵاعات لە ورمێ و بۆ ماوەی 108 رۆژ لە زینداندا دەیهێڵنەوە.

پاش 14 مانگ لە دەستگیرکردنی خزرنەژاد، لقی سێی دادگای شۆڕشی ئیسلامی لە ورمێ، بە تۆمەتەکانی “بڵاوکردنەوەی خراپە لەسەر زەوی” و “زیانگەیاندن بە یەکپارچەیی و سەربەخۆیی ئێران” و پڕوپاگەندە دژی حکومەت” لە 23ـی کانوونی یەکەمی 2023 بە سزای لە سێدارەدان و 16 ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرکرا.

ئەمڕۆ ماڵپەڕی میزان بڵاویکردووەتەوە، لەسەر بەدواداچوون و داوای 266 مامۆستای ئایینی، سزای لەسێدارەدانی مامۆستا خزرنەژاد کەمکراوەتەوە بۆ زیندانی هەتاهەتایی.

هاتووچۆی دهۆک بۆ ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بڕیاری دا
پێت هاتووچۆی دهۆک بۆ ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بڕیاری دا
مالیکی و شیعەکان ترسییان لە بەهێزبوونی سودانی هەیە
دوات مالیکی و شیعەکان ترسییان لە بەهێزبوونی سودانی هەیە
پەیوەندیدار