مالیکی و شیعەکان ترسییان لە بەهێزبوونی سودانی هەیە



گەورە ڕاوێژکاری پێشووی مام جەلال ئاشکرای دەکات کە لایەنە شیعەکان مەترسییان هەیە لە هەڵکشانی پێگەی جەماوەریی محەمەد شیاع سودانی و ڕێگریشن لەبەردەم جێبەجێکردنی کارنامە حکومییەکەیدا.

فەخری کەریم، گەورە ڕاوێژکاری مام جەلال، سەرۆک کۆماری کۆچکردووی عێراق لە بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتدا باسی لە هەژموونی چوارچێوەی هەماهەنگی بەسەر حکومەتدا کرد.

فەخری کەریم ڕایگەیاند، ئەرکەکانی سەرۆک وەزیرانی ئێستا بەرەو قورسی دەچن، هەرچەندە نیازی باشی هەیە و دەیەوێت هەموو کارنامە حکومییەکەی جێبەجێ بکات، بەڵام بە پەرژینێک لە گوشار دەورەدراوە.

وتیشی: “ئەو هێزانەی کە چوارچێوەی شیعە یاخود چوارچێوەی هەماهەنگییان پێکهێناوە، فەرمانڕەوای ڕاستەقینەن و حکومەتیش ناتوانێت لەو ڕێڕەوە لابدات کە چوارچێوەی هەماهەنگی بۆی داناوە”.

فەخری کەریم ئەوەش بەبیردەهێنیتەوە کە یەکێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی “قسەیەکی بێزارکەر و جێی داخ”ی کردووە کاتێک دەربارەی ڕۆڵی سەرۆک وەزیران پرسیاری لێکراوە و لە وەڵامدا وتوویەتی: “سەرۆک وەزیران بەلای ئێمەوە لە بابەتە ستراتیژی و سەرەکییەکاندا تەنها بەڕێوەبەرێکی گشتییە، بەڵام لە کاروبارەکانی ڕۆژانەی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا سەرۆک وەزیرانە”.

ئەوەشی خستەڕوو کە لایەنە شیعەکان مەترسییان هەیە لە هەڵکشانی پێگەی محەمەد شیاع سودانی، بۆیە داوای لێکراوە شەش مانگ بەر لە هەڵبژاردن دەستلەکاربکێشێتەوە ئەگەر بیەوێت بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکات و ئاماژەشیدا بەوەی مالیکی ترسی هەیە لەوەی سودانی سوود لە پێگە حکومەییەکەی وەربگرێت.

سزای لە سێدارەدانی مامۆستا ئایینییەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەمکرایەوە
پێت سزای لە سێدارەدانی مامۆستا ئایینییەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەمکرایەوە
تۆمەتبارێك خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد
دوات تۆمەتبارێك خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد
پەیوەندیدار