لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك، تۆمەتبارێك خۆی ڕادەستی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا كرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە تەقەی لێكراوە و بە فیشەك بریندار كراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دادوەر بڕیاریدا بە دەستگیركردنی تۆمەتبار، سەرەنجام تۆمەتبار خۆی ڕادەستی هێزەكانی بنكەی پۆلسی سەرا كرد و دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو لەگەڵ ئۆتۆمبێلێك كە بە تۆمەتبار بووە .
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا تۆمەتبار ( ن ، ح ، ر لە دایكبووی 1996 ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405/31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.