دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەستپێدەکات



وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ چەند وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەک وەریدەگرن.

بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی کە دوێنێ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن: (وەزارەتی تەندروستی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، ب. گشتی ڕەگەزنامە، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دیوانی چاودێری دارایی مافی مرۆڤ).

دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار ئەمڕۆ سێ‌ شەممە دەستپێدەكات و ڕۆژی پێنج شەممە كۆتایی دێت، بەپێی ئەو خشتەیەی کە بڵاوکراوەتەوە خانەنشینی سەربازی تێدا نییە بەهۆی نەگەیشتنی پارەکانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە تا ئێستا مووچەی مانگی نیسان-یشیان وەرنەگرتووە.

دەیان دۆنم زەوی لە سلێمانی سووتا
پێت دەیان دۆنم زەوی لە سلێمانی سووتا
ژمارەی کوژراوانی شەڕەتەقەکەی هەولێر گەیشتە چوار کەس
دوات ژمارەی کوژراوانی شەڕەتەقەکەی هەولێر گەیشتە چوار کەس
پەیوەنیدر