بانکی خوێن لە کۆیە داوایەک لە هاووڵاتییان دەکات



بانکی خوێن لە کۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکات هاوکارییان بکەن و خوێن بدەن.

لە بڵاوکراوەیەکدا بانکی خوێن لە کۆیە ڕایگەیاند، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی خوێن بەخشین و ئامادەکاری بۆ جەژنی قوربانی پیرۆز لەبەر زۆری پێویستیمان بە هەموو جۆرەکانی خوێن هەرکەسێک لەخۆی ڕادەبینی سەردانی بانکی خوێنی کۆیە بکات،

ئاماژەی بەوەشداوە، هەڵمەتەکە  لەڕۆژی سێشەممەوە تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت، و داواکارین  هەرکەسێک لەخۆی ڕادەبینێت سەردانی بانکی خوێنی کۆیە بکات بو بەخشینی (1 )بوتڵ خوێن بۆ پاراستنی گیانی هاوشاریەکانتان و نەخۆشانی تاڵاسیمیا .

 

کەشناسی بڕی بارانی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە
پێت کەشناسی بڕی بارانی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە
کۆمسیۆن داوای دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن دەکات
دوات کۆمسیۆن داوای دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن دەکات
پەیوەندیدار