شایستەی وانەبێژان پێش جەژن دابەشدەکرێت



عەلی رەئووف مستەفا نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ بە خەڵك-ی ڕاگەیاند ، پێنجشەممە و شەممەی داهاتوو شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ مانگی ٣ی ٢٠٢٤ دابەشدەکرێت.

نوێنەری گشتی وانەبێژان ئەوەشی ئاشکرا کرد، بەپێی ڕێنوێنیی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن،لەنێوان 250-350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 250-400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.

نوێنەری گشتی دەلێت ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان ٣٧ هەزار مامۆستای وانەبێژە ، کرێی مانگانەیان نزیکەی ١٥ ملیار دینارە .

عەلی رەئووف سەبارەت بەدامەزراندن و هەمیشەیی بوونی مامۆستایانی وانەبێژ دەلێت، تەنها یەک رێگە هەیە بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ ، رێگەکە ئەوەیە وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مامۆستایانی وانەبێژ ناو زانیارییەکانیان بنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ، وەزارەتی دارایی لەرێگەی خۆیەوە لە رێگەی تیمی دیوانی چاودێری عێراق وەردبینی دەکات بەو زانیارییانەی بۆی هاتووە ، دوای ئەو داواکارییە دەنێرێت بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ، و سودانی دەسەلاتی دامەزراندنی ئەو مامۆستایانەی هەیە.

 

کۆمسیۆن داوای دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن دەکات
پێت کۆمسیۆن داوای دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن دەکات
دیار عومەر كرایە فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان
دوات دیار عومەر كرایە فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان
پەیوەندیدار