ئەمشەو، كە دواین شەوی ساڵی ٢٠٢٢ە و لە شوێنە گشتییەكانی دەورووبەری قەڵای هەولێر هاووڵاتیان بۆ كات بەسەربردن كۆبوونەتەوە، بەهۆی یاری ئاگرینەوە ئاگر كەوتەوە.
پەیامنێری (خەڵك) لە هەولێر ڕایگەیاند، ئاگرەكەی نزیك قەڵای هەولێر بەهۆی یاریە ئاگرینەكان كەوتەوە و تەنها زیانی ماددی هەبووە.
ڕاشیگەیاند، هەندێ زیانی ماددی بەهۆی قەرەباڵغی ناو بازاڕ و ناو نافوڕەی بەر چایخانەكان كەوتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
جەختیشی كردەوە، كە لە ئێستادا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ كراوە.