جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، شتێك نەماوە بەناوی بودجەی سلێمانی و هەولێر، ئێستا یەك بودجە و داهات هەیە و دەشڵێت: بڕیارمانداوە فەرمانبەرانی گرێبەست بکرێنە هەمیشەیی و چارەسەری هەمیشەیی بۆ کێشەی وانەبێژان بدۆزینەوە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له سن,وری ئیداره‌ی راپه‌ڕین ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە پەیوەندیداین بە مەبەستی دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکان، هەر پڕۆژەیەک دەخرێتەوە کار لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە نەک لەسەر بودجەی پارێزگاکان.
ڕاشیگەیاند، چاوەڕوانی دیاریکردنی وادەی نوێی هەڵبژاردنین لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە و هیچ ئەگەرێک نییە بۆ ئەوەی گۆڕانکاریی لە سیستمی هەڵبژاردن بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارمانداوە فەرمانبەرانی گرێبەست بکرێنە هەمیشەیی و چارەسەری هەمیشەیی بۆ کێشەی وانەبێژان بدۆزینەوە و پێیانوایه چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی كێشه‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی، كه په‌یوه‌ندیدارن به مووچه‌خۆران چاره‌سه‌ریان بكه‌ن.
وتیشی، “پڕۆژه‌ی ئه‌وان بۆ سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ئه‌وه‌یه، كه ئابووری ناوچه‌كه به‌هێز بكه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵ و بازرگانییه كه هۆكارێكن بۆ به‌هێزكردنی ئابووری ناوچه‌كه، ئه‌گه‌ر ئابووریه‌كه به‌هێز بوو ئه‌وكات هه‌لی كاری زیاتر ده‌ڕه‌خسێت و ئومێدێكی زیاتر ده‌به‌خشێت به گه‌نجان بۆ ئه‌وه‌ی چیتر به‌دوای كاردا نه‌گه‌ڕێن”.
لە هەرێمی کوردستاندا 30 هەزار فەرمانبەری گرێبەست هەن، کە تێکڕای مووچەیان 14 ملیار دینارە و هاوكات لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار و 740 مامۆستای وانەبێژ هەن و داوای دامەزراندن دەکەن.