حكومەتی عێراق مووچەی خانەنشینان زیاد دەكات



ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و بڕیاری زیادكردنی مووچەی خانەنشینی كرێكارانی بیمەكراو دەردەكات.

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ بەسەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران كۆبۆتەوە و بڕیاریدا بە زیادكردنی مووچەی خانەنشینی كرێكارانی بیمەكراو بەبڕێك لە 150 هەزار دینار زیاتر نەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، زیادكردنەكە بەپێی هاوکێشەیەکی ڕێکخراوەیی دەبێت بۆ ئەو کەسانەی مووچەی خانەنشینییان لە (700) هەزار دینار زیاتر نییە.

ئاشكراشی كردووە، زیادكردنی مووچەكە، خانەنشینی (خزمەت و پەككەوتەیی) دەگرێتەوە.

قوباد تاڵەبانی دوابڕیاری بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست و وانەبێژان ڕاگەیاند
پێت قوباد تاڵەبانی دوابڕیاری بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست و وانەبێژان ڕاگەیاند
هێڵی 132 کەی ڤی لە نێوان وێستگەی بازیان-ڕانیە کرایەوە
دوات هێڵی 132 کەی ڤی لە نێوان وێستگەی بازیان-ڕانیە کرایەوە
پەیوەنیدر