کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات کە ئەمڕۆ تاوەباران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش سلێمانی و سێ ئیدارەی سەربەخۆ بگرێتەوە و سبەینێش کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، بەهۆی کاریگەری نزمە پەستانی نیمچە دوورگەی عەرەبی، ئاسمان بەگشتی لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت، لەگەل بارینی تاوە باران و هەورە بروسکەی پچرپچری لابەلا بەتایبەتی لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەکانی ڕاپەرین و سۆران و گەرمیان.
ئەوەشی خستەڕوو کە گەرما بە گشتی 2-4 پلە و لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێمیش 4-6 پلە دادەبەزێت.
سەبارەت بە سبەینێ سێشەممە، کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت و لە کاتەکانی بەیانیدا لە ناوچە سنووریەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری کەمێک تاوە باران هەیە، بەڵام لە ئێوارەوە کەشی هەرێم سەقامگیر دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 41
سلێمانی : 36
دهۆک : 38
کەرکووک : 42
هەڵەبجە : 38
زاخۆ : 39
سۆران : 35
حاجی ئۆمەران : 26
گەرمیان : 44