کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق بە بێ ڕێککەوتن و بڕیاردان کۆتایی هات.
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، سەردانەکەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵی، ئامانج لێی بەردەوامبوونە لە گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی ناوەند و هەرێم، هەروەها پەرەپێدانی میکانیزمێکە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە.
ئەمڕۆ، لە بەغدا، لەسەر داوای وەزارەتی نەوتی عێراق، کۆبوونەوەی نێوان وەزارەتەکە و شاندێکی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان لەبارەی دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی بەرهەمهێنراو لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا بەڕێوەچوو.
بەپێی زانیارییەکان، لایەنەکانی بەشداربوو نەگەشتوونەتە هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر دەستپێکردنەوەی نەوت، بەڵکو تەنها گفتوگۆ لەسەر تێچووی کۆمپانیا نەوتییەکان و میکانیزمی جارەسەرکردنی کێشەکان کراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە ، کە ئێوارەی دوێنێ، لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمی لەسەر داوای وەزارەتی نەوتی عێراق، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری کۆمپانیا نەوتییەکان گەیشتنە بەغدای پایتەختی عێراق، ئەمەش بەمەبەستی گەیشتنە ڕێککەوتن دەربارەی تێچوویا بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.