ڕەشەبا زیان بە چەند تاوەرێکی کارەبا دەگەیەنێت



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بلاویکردەوە. ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٦/٩ ڕەشەبایەکی بەهێز لە سنوری سەیدصادق تاوەرێکی لەسەر هێڵی ٣٣ كەی ڤی (عەربەت سەیدسادق) خست، بەهۆی ئەوەش فەیزێکی هێڵەکە پچڕاوە لەگەڵ زیانگەیاندن بە ٣ تاوەری دیکەی هێڵەکە و جۆری تاوەرەكانیش سەسپێنشنن (DAL)ە.

ئەندازیار سامان سابیر بەڕێوەبەری گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئەو کێشەیە نەبوەتە هۆی بڕینی كارەبای ناوچەكە.

راشیگەیاند، سبەینێ تیمەکانی بەشی چاکسازیی هێڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەچنە ناوچەکە بۆ کۆکردنەوەی تەلەکان و لە ئایندەشدا بەرنامەی چارەسەرکردنی کێشەکە دادەنێن.

هەروەها لە ناو شار و دەرەوەی شاریش لە چەند شوێنێک رەشەبا زیانی بە تۆڕوکانی کارەبا گەیاندبوو، هەر زوو هۆبەکانی چاکسازی کارەبا بەدەم کێشەکانەوە چوون چارەسەریان کردون.

هەرێم و بەغدا ڕیککەوتنیان نەکرد
پێت هەرێم و بەغدا ڕیککەوتنیان نەکرد
ئەڵمانیا هاوکاری پێشمەرگە دەکات
دوات ئەڵمانیا هاوکاری پێشمەرگە دەکات
پەیوەنیدر