بۆ جەژن زیاتر لە 300 هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێم دەكەن



ئەمڕۆ یەک شەممە (٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤)، دەستەی گەشتوگوزاری کوردستان پێشبینی هاتنی زیاتر لە ٣٠٠ هەزار گەشتیار بۆ هەرێم لە پشووی جەژنی قورباندا کرد.

ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، ئامادەکارییەکان بەردەوامن بۆ پێشوازیکردن لەو گەشتیارانەی لە جەژنی قورباندا دەگەنە هەرێمی کوردستان. هاوكات پێشبینی دەکات “زیاتر لە 300 هەزار گەشتیار ڕوو لە شارەکانی هەرێم و هاوینەهەوار و ناوچە گەشتیارییەکان بکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “چەند لیژنەیەک بە هاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی تر پێکهێنران و لە هاوینەهەوارەكات دانران بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و یارمەتی بە میوانان و ڕێنماییکردنیان بۆ خاڵە گەشتیارییەکان، ئەمە جگە لە پێدانی بڕۆشور و بڵاوکراوە بۆ گەشتیاران لە شار و شارۆچکە جیاجیاکانی هەرێم کەنەخشەی ئاماژەدەری هاوینەهەوار و شوێنە گەشتیارییە پەسەندکراوەکان لەخۆ دەگرێت.”

بەپێی ئاماری دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، لە ساڵی 2023دا 7 ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار گەیشتوونەتە ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان، بە بەراورد بە ساڵی 2022 زیاتر لە یەک ملیۆن گەشتیار زیادی کردووە، کە سەردانی 6 ملیۆن و 35 هەزار گەشتیاری تۆمار کردووە .

چۆن ڕووبەڕووی گەرمای هاوین دەبیتەوە؟
پێت چۆن ڕووبەڕووی گەرمای هاوین دەبیتەوە؟
“باران دەبارێت”
دوات “باران دەبارێت”
پەیوەنیدر