بۆ پێدانی ئارد بە هاووڵاتیان بڕیار درا



وەزارەتی بازرگانی عێراق دابەشكردنی بەشەئاردی پێنجەمی ئەمساڵ ڕادەگەیەنێت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێم دەڵێت: لە سبەینێوە دەستپێدەكات.

ئەسر داود غرێری، وەزیری بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دابەشکردنی ئاردی نوێ‌ وەک بەشێک لە بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان دەستپێدەكات.

بەڕێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێڵەی هەولێر سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێم لە گشتاندنێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەڵدەستێ بە دابەشكردنی لیستی بریكارانی ئاردی بەشی پێنجەم بۆ ساڵی 2024.

ڕاشیگەیاندووە، لە سبەینێوە دوو شەممە 10ی حوزەیران بریكارانی ئارد لە بنكەی 201 تاوەكو 212 سەردانیان بكەن بۆ وەرگرتنی پشكی ئارد.

 

بۆ قوربانی لە ڕۆژانی جەژن بڕیار درا
پێت بۆ قوربانی لە ڕۆژانی جەژن بڕیار درا
لیستی ناوی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان ڕەوانەی بەغدا كرا
دوات لیستی ناوی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان ڕەوانەی بەغدا كرا
پەیوەنیدر