ئاگر لە بازاڕی (خان خورما) لە شەقامی سەڵاحەدین لە شاری كەركوك كەوتەوە و تا ئێستا كۆنتڕۆڵ نەكراوە.
كەمێك پێش ئێستا، ئاگر لە چەند دووكانێكی بازاڕی (خان خۆرما) لە كەركوك كەوتەوە، تا ئێستاش ئاگرەكە كۆنترۆڵ نەكراوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی لە هەوڵی كۆنترۆلكردنیدان.
ڕۆژی 19/5/2024، ئاگر لە بازاڕی قەیسەری كەركوك كەوتەوە و زیاتر لە 100 دوكان سووتان و زیانی زۆری دارایی بەدوادا هات.