ڕێواس فایەق: خەڵک پاڵەوانی راستەقینەی چارەسەری مووچە دەناسێت



سەرۆكی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، خەڵک ئەوەندە هوشیارە کە پاڵەوانە ڕاستەقینەکانی خۆی دەناسێت و بۆ ناسینەوەیان زرمە زرمی دەهۆڵی دووری پێویست نیە و دەشڵێت: دادگا هەردوو سەرۆک حکومەتی بەغدا و هەولێر، هەردوو وەزیریی دارایی و کۆی دامەزراوەکانی هەردوو حکومەتی ملکەچی دادپەروەریی کرد.

د.رێواس فایەق، سەرۆكی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لەپۆستێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) ئاماژەی بەوەكردووە، خەسڵەتی سەرەکی بەشێک لە کەسایەتییە سیاسییەکان ئەوەیە، کە بەردەوام بیانوو بە دوژمنی وەهمی بهێننەوە و دۆخی گشتی وەک دەرئەنجامی تیۆری پیلانگێڕی پیشانی خەڵک بدەن.

ڕاشیگەیاندووە، مسۆگەر بوونی مووچە، بە ڕادەستکردنی ناو و زانیاریی هێزە ئەمنییەکانەوە، بە قبووڵکردنی وردبینی چاودێری دارایی فیدڕاڵییەوە، بە ڕادەستکردنی نیوەی داهاتە فیدڕاڵییەکانی هەرێمەوە، بە جێبەجێکردنی ئاست دوای ئاستی مەرجەکانی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵییەوە، بە شکاندنی غروری ناواقعی و پێداگریی بێ کردارەوە، هەمووی بە یەک پاکێج، بەرهەمی بڕیاری ویژدانی سەرۆک و ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی و پێداگری و ئازایەتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو و ئەو ژن و پیاوە ژیرانەیە، کە متمانەیان بە دادپەروەریی دادگا باڵاکەی عیراق کرد و سکاڵایان بردە بەردەستی”.

د.ڕێواس ئاماژەی بەوەشکردووە، دواجار دادگاکە هەردوو سەرۆک حکومەتی بەغدا و هەولێر، هەردوو وەزیریی دارایی و کۆی دامەزراوەکانی هەردوو حکومەتی ملکەچی دادپەروەریی کرد، لەو نێوەندەش خەڵک ئەوەندە هوشیارە، کە پاڵەوانە ڕاستەقینەکانی خۆی دەناسێت و بۆ ناسینەوەیان زرمە زرمی دەهۆڵی دووری پێویست نیە.

 

نرخی گۆشتی سوور بە بەرزی ماوەتەوە
پێت نرخی گۆشتی سوور بە بەرزی ماوەتەوە
هاتووچۆی هەڵەبجە ئاگاداری فێرخوازانی شۆفێری دەکاتەوە
دوات هاتووچۆی هەڵەبجە ئاگاداری فێرخوازانی شۆفێری دەکاتەوە
پەیوەنیدر