بانکی ڕەشید بەڵێن بە فەرمانبەرانی حکومەت دەدات



بانکی ڕەشید بەڵێنی ئاسانکاری دەدات لە پێدانی پێشینە بە فەرمانبەرانی حکومەت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ڕەشیدی حکومی بڕیاریدا ڕێکارەکانی پێدانی پێشینەی کەسی بە فەرمانبەران و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان ئاسانتر بکات.

بانکی ڕەشید لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بانکەکە بڕیاریداوە لەکاتی داواکردنی پێشینەی کەسیدا مەرجی ناسنامەی بەڕێوەبەرایەتییەکە هەڵبوەشێنێتەوە، هەروەها پشت بە کارتی نیشتیمانی و کۆتا سێ مووچە لەسەر ماستەر کارت ببەستێت.

سەبارەت بە فەرمانبەرانی وەزارەتی بەرگری، جگە لەوەی لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا، بانک داوای بوونی ناسنامە (باج)ی کرد بەمەبەستی جیاکردنەوەی ئەفسەر و پلەکانین، پشتڕاستکردنەوەی ساڵانی خانەنشینبوون.

هاتووچۆی هەڵەبجە ئاگاداری فێرخوازانی شۆفێری دەکاتەوە
پێت هاتووچۆی هەڵەبجە ئاگاداری فێرخوازانی شۆفێری دەکاتەوە
قوباد تاڵەبانی: تورکیا دوو هێندەی سلێمانی زیان لە قەدەغەکردنی گەشتەکان دەکات
دوات قوباد تاڵەبانی: تورکیا دوو هێندەی سلێمانی زیان لە قەدەغەکردنی گەشتەکان دەکات
پەیوەندیدار