پارتی بڕیاری دا بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات و لەوبارەیەشەوە نووسراوێکی بۆ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق نارد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی، خواستی خۆی بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەربڕیوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بە پێی ئەو وادەیەی پێشتر دیاریکرابوو، سبەینێ (10ی حوزەیران) ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە، بەڵام ئەوە یەکلابووەتەوە کە هەڵبژاردن دوادەخرێت و هەموولایەک چاوەڕێی سەرۆکایەتی هەرێمن وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری بکات.
ئەمڕۆش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لەگەڵ باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کۆبووەوە و بە پێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم: “هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له كاتێكى گونجاوى ئه‌مساڵدا به به‌شداريى هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان”.