قائیمقامیەتی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە به‌وریاییه‌كی زیاتره‌وه پێداویستییه‌كانی جه‌ژن بكڕن و ڕایدەگەیەنێت، “ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له دوو تۆن چه‌ره‌سی نه‌شیاودا گیرا”.
ئاماژەی بەوەکرد، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له دوو تۆن چه‌ره‌سدا ده‌گرن و هۆشداری به هاووڵاتییان ده‌ده‌ن كه خواردن و پێداویستی بێ بهروار نه‌كڕن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و به‌هۆی نه‌بوونی بهروار و نادیاری سه‌رچاوه‌ی هاورهكردنهكهی، هه‌روه‌ها نه‌شیاوی ئه‌و شوێنه‌ی كه تیایدا عه‌مبار كراوه، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕی دو تۆن و 444 كلیۆگرام چه‌ره‌سدا ده‌گرن كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبوه له ڕۆژانی پێش جه‌ژن له بازاڕه‌كاندا ساغی بكاته‌وه.
وتیشی، به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌وای ئه‌و چه‌ره‌سه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
هاوکات سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له هاووڵاتیان ده‌كات، به‌وریاییه‌كی زیاتره‌وه پێداویستییه‌كانی جه‌ژن بكڕن، له كاتی هه‌بوونی گومان له هه‌ر كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نییه‌كی نه‌شیاودا، لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه.
هەر ئەمڕۆ قائمقامیەتی قەزای ڕانیە ڕایگەیاند، مارکێتێک غەرامەکراوە و چەند مارکێتێکی دیکەش ئاگادار کراونەتەوە، بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر جگەری نایاسایی و کارنەکردنی بەڕادەکانی گۆشت.
دواتر لەلایەن لیژنەکانی قائیمقامیەتەوە سەرجەم ئەو کاڵاو شمەکانەی لە پلەی سیلیزی گونجاو هەڵنەگیرابوون تەلەف کران، لە ئەگەری دووبارە بوونەوەی شوێنکارەکەی دادەخرێت .
ئەمەش لەکاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن لیژنەکانی قائیمقامیەت لە شار و ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەست بەسەر بڕێکی زۆر گۆشت و جگەری قەدەغەکراودا گیرا.
لە سنووری پارێزگای سلێمانی، دەست بەسەر بڕیكی زۆر گۆشتی هندی و جگەری بەستووی مریشكدا گیرا کە بەنیازبوون بخرێنە بازاڕەکانەوە، بریتیبوون لە 190 كیلۆگرام گۆشتی هندی قەدەغەكراو، کە 53 كیلۆگرامی كرابو بە قیمە، بۆ ئەوەی بە هاووڵاتییان بفرۆشرێت،لەگەڵ ئەوەشدا دەست بەسەر بڕی 84 كیلۆگرام جگەری بەستووی مریشكدا گیرا، كە هاوردەكراوی ڕێگە پێنەدراوە و لەهەر شوێنێك دەستی بەسەردا بگیرێت لەناودەبرێت.
لە هەڵمەتێکی دیکەشدا، لە چەند گەڕەکێکی ناحیەی حاجیاوا دەستیان گرت بەسەر 840 پارچە جگەری 450 گرامی و بڕی 54 پارچە قیمەی ناتەندرووست کە شیاوی خواردن نەبوو.