کەشناسی: ئەگەری هەورە بروسکە و باران هەیە



کەشناسی ڕایدەگەیەنێت ئەمڕۆ ئەگەری هەورە بروسکە و بارانبارین هەیە و سبەینێش پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ زیادبوونى خێرایی با بۆ سەرووى 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

ئەوەشی خستەڕوو کە نیوەڕۆ لە هەندێ ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەرى دروستبوونى کەشێکى نیمچەهەور و هەورە بروسکە و کەمێک بارانبارین هەیە.

سەبارەت بە سبەینی دووشەممەش کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 2-3 پلەى سیلیزى

ڕوونیشیکردەوە کە  خێرایی با لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و کەرکووک زیاد دەکات.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 40

سلێمانی : 37

دهۆک : 38

کەرکووک : 42

هەڵەبجە : 40

زاخۆ : 40

سۆران : 38

حاجی ئۆمەران : 25

گەرمیان : 42

لە ڕۆژانی پێش جەژندا بەرهەمی نەشیاو بەسەر هاووڵاتییاندا ساغدەکرێتەوە
پێت لە ڕۆژانی پێش جەژندا بەرهەمی نەشیاو بەسەر هاووڵاتییاندا ساغدەکرێتەوە
بەبڕی زیاتر لە 189 ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی كارەبا جێبەجێدەكرێت
دوات بەبڕی زیاتر لە 189 ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی كارەبا جێبەجێدەكرێت
پەیوەنیدر