بەبڕی زیاتر لە 189 ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی كارەبا جێبەجێدەكرێت



کارەبای سلێمانی جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی بە بڕی 189 ملیۆن دینار ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، له ‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبانی سلێمانی و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با و به‌بڕی زیاتر له‌ 189 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له ‌سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، پڕۆژه‌كه‌ش بریتییه‌ له‌ نۆژەنكردنەوەی بینای بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای بازیان و بینای صیانەی كارەبای بازیان.

‌ئەوەشی خستەڕوو، بودجه‌ی پڕۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌  سەد و هەشتاو نۆ ملیۆن و نۆسەد و نۆ هەزار دینار و بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ی 180 ڕۆژدا كاره‌كانی ته‌واوبكرێت.

کەشناسی: ئەگەری هەورە بروسکە و باران هەیە
پێت کەشناسی: ئەگەری هەورە بروسکە و باران هەیە
مەسرور بارزانی: چارەسەری ڕیشەیی کێشەی مووچە دەکەین
دوات مەسرور بارزانی: چارەسەری ڕیشەیی کێشەی مووچە دەکەین
پەیوەنیدر