وتەبێژى قوباد تاڵەبانى: پێش جەژن هەموو مووچەخۆران مووچە وەردەگرن



وتەبێژى قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، سەرجەمى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بەر لە هاتنى جەژن مووچەى مانگى ئایار وەردەگرن.

سەمیر هەورامى، وتەبێژى جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان ئاماژەى بەوەکرد، هەفتەى ڕابردوو بەشێک لە مووچەى فەرمانبەرانى شارستانى خرایە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنى مووچەى خانەنشینان و کەسوکارى سەربەرزى شەهیدان کرا.

وتیشى، بڕیارە ئەمڕۆ پارەى تەواوکاریى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لەلایەن وەزارەتى دارایى عێراقەوە بخرێتە سەر هەژمارى بانکى وەزارەتى دارایى و ئەوکات دەستبەجێ لیستى مووچە ڕادەگەیەنرێت.

لەبارەى مووچەى هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە، سەمیر هەورامى ئاشکرای کرد، لیستى ناوى هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە بۆ بەغدا نێردراوە بۆ خەرجکردنى مووچەى مانگى نیسان و ئایار.

وتیشی، پێش جەژنى قوربان سەرجەمى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان مووچە وەردەگرن، ڕەنگە بۆ هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە بەر لە هاتنى جەژنى قوربان مووچەى مانگەکانى نیسان و ئایار دابەش بکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوى ڕابردوو وەزارەتى دارایى و ئابووریى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا دەستپێکردنى دابەشکردنى مووچەى مانگى ئایارى ڕاگەیاند.

نرخی دۆلار بەرزبووە و زێڕیش دابەزی
پێت نرخی دۆلار بەرزبووە و زێڕیش دابەزی
تێچووی حەج لە هەرێمی کوردستان و عێراق هەرزانترینە
دوات تێچووی حەج لە هەرێمی کوردستان و عێراق هەرزانترینە
پەیوەندیدار