سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی لیستی حزبەكەی لە سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەردەكەوێت و ڕایدەگەیەنێت، یەكێتی بەهیواوە بەرەو گۆڕانكاری لە حوكمڕانی و گەیشتن بە داهاتوویەكی گەشتر و دادپەروەرانەتر هەنگاو دەنێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە د. میران محەمەد، ئەندامی سەرکردایەتی كرد و ڕایگەیاند، پێكەوە باسی ئامادەكارییەكانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردن و ئەركە حزبی و رێكخراوەییەكانمان كرد.
وتیشی، “جەختمان لە بەدەمەوەچوونی داواكارییەكانی خەڵك كردەوە”.
بافڵ تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، یەكێتی پشتبەستوو بە خەڵكە دڵسۆزەكەی و پابەند بە بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان، دەچێتە هەڵبژاردنەوە و بەهیواوە بەرەو گۆڕانكاری لە حوكمڕانی و گەیشتن بە داهاتوویەكی گەشتر و دادپەروەرانەتر هەنگاو دەنێت، بۆ ئەمەش پێویستە سەرجەم ناوەند و ئۆرگانەكان لەو چوارچێوەیەدا هەوڵەكانیان چڕتر بكەنەوە.
دەشڵێت: “ستایشی ڕۆڵ و ماندووبوونی د. میران محەمەدم كرد، لە ئەرك و بەرپرسیارێتییەكانی ڕابردووی و داوامكرد، لەداهاتووشدا بە هەمان ڕۆحییەت و دڵسۆزییەوە درێژە بە كار و خزمەتەكانی بدات، كە دڵنیاین هەروا دەبێت و هەنگاوەكانی لەخزمەت ژیانی خەڵكە خۆشەویستەكەمان و كوردستانی ئازیزمان دەبێت”.