بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لە ناوەڕاستی هەفتەوە پلەكانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن و “شەماڵ” هەڵدەكات و نمەباران چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، خێرایی و ئاڕاستەی با لەڕۆژانی داهاتوودا و بەتایبەت لەهەفتەی داهاتوودا لەهەموو ئاڕاستەکانەوە کراوایە بۆ ناوچەکە و بای باکوور و باکووری خۆرئاواش “شەماڵ” لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ و بەولاوە چالاک دەبێتەوە بەڕووی ناوچەکەدا.
ڕاشیگەیاند، “لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا بەتایبەت شەممە و یەک شەمە پله کانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە و هەستکردن بەگەرما زیاد دەکات، بەڵام بەهۆی زیاد بوونی هەڵمی ئاو لەهەوادا و بوونی حەوزی سارد لەچینە بەرزەکانی هەوادا حاڵەتی باران و هەورە بروسکە لەیەک شەممە و بەولاوە ڕوودەکاتەوە ناوچە جیاوازەکان و بەهۆی چڕبوونەوەوە پلەکانی گەرماش دادەبەزێنەوە چەند پلەیەک بەتایبەت لەدوو شەممە و بەولاوە”.
لای خۆشیەوە، ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عێراق بڵاویكرده‌وه، سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه ئاسمان ساماڵ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت و له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و باكووری عێراق نیمچه‌هه‌ور ده‌بێ و ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ی داهاتووش ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت له وڵات‌دا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كه ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو ئاسمان به گشتیی ساماڵ و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێ و له هه‌رێمی كوردستان و ناوچەكانی باكووری عێراق نمه‌باران ده‌بارێت.