پلەی گەرما لە گەرمیان دەگاتە 47ی سیلیزی و لە دهۆکیش پێشبینی چالاکبوونی خێرایی با دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمانی کوردستان ساماڵ بۆ پەڵە هەور دەبێت و بەرزترین پلەی گەرماش لە گەرمیان تۆماردەکرێت کە دەگاتە 47ی سیلیزی.
سەبارەت بە سبەینێ یەکشەممەش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵە هەوردەبێت لە ناوچە شاخاویەکانى باکوور و باکوورى ڕۆژهەڵات نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى کەمێک پروشکە باران لە ناوچە سنووریەکانى باکوور و باکوورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم.
ڕوونیشیکردەوە، لەگەڵ ئەوەی گەرما 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە، هەندێک جار خێرایی با بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەرزدەبێتەوە بە تایبەتیش لە سنووری پارێزگای دهۆک.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 43
سلێمانی : 40
دهۆک : 41
کەرکووک : 46
هەڵەبجە : 42
زاخۆ : 43
سۆران : 39
حاجی ئۆمەران : 29
گەرمیان : 47