چاویلکەی هەتاوی لە زیانەکانی تیشکی خۆر دەتپارێزێت



پسپۆڕانی پزیشکی ئاماژە بە گرنگی بەکارهێنانی چاویلکەی هەتاوی دەکەن لە وەرزی هاویندا بۆ پارێزگاریکردن لە زیانەکانی تیشکی سەروو بنەوشەیی.

پزیشکانی چاو و پزیشکی پسپۆڕ پێشنیاری پێویستی بەستنی چاویلکەی هەتاوی دەکەن لە وەرزی هاویندا، بەمەبەستی پاراستنی پێستی دەوروبەری چاو لە تیشکی سەروو بنەوشەیی زیانبەخش، هەروەها بینین و تەندروستی چاو.

ڕاپۆرتە پزیشکییەکان باس لەوەدەکەن، کە چاویلکەی هەتاوی و کرێمی دژەخۆر وەکو یەک گرنگن بۆ خۆپاراستن لە وەرزی هاویندا، لەکاتێکدا تیشکی سەروو بنەوشەیی زیادە گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە تەمەن لە شانەکانی چاودا خێراتر دەکات، کە بە هۆکارێکی مەترسیدار بۆ کۆمەڵێک نەخۆشی چاو دادەنرێت، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست لە دەوروبەری چاو زیاد دەکات.

چاویلکەی هەتاوی دەبێت فلتەرێکی گونجاوی هەبێت، هەربۆیە پێویستە تەنها لە سەنتەرە پزیشکییەکانی تایبەت بە چاو بکڕدرێت، دوور بکەوەرەوە لە کڕینی لە شوێنەکانی تر کە تایبەتمەند نین لە فرۆشتن یان دروستکردنی چاویلکەی پارێزەر.

هەندێک کەس لە وەرزی هاویندا چاویلکەی تاریک دەکڕین و بەکاردەهێنن بەڵام بێ فلتەری پارێزەرن، ئەمەش دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە چاوەکان، چونکە لەکاتی بەستنی چاویلکەی تاریکدا کرانەوەی چاو فراوان دەبێت، بەڵام لە بەهۆی نەبوونی فلتەری پارێزگاری لە تیشکی سەروو بنەوشەیی، بڕێکی زیاتر لەو تیشکە زیانبەخشانە دەچنە ناو چاوەوە.

چاویلکەی هەتاوی بەسەر چەند بەشێکدا دابەش دەکرێت، بە پشتبەستن بە پلەی ناڕوونی شووشەکەیان بریتین لە: چاویلکەی پلە یەک (بۆ کەشوهەوای هەور گونجاوە)، چاویلکەی پلە دوو (بۆ کەشوهەوای خۆر گونجاوە)، چاویلکەی پلە سێ (بۆ کەنار دەریا گونجاون) و چاویلکەی خۆر پلەی چوارەم (بۆ شاخەکان گونجاون).

بەرنامەی خۆراکی جیهانی: هاوکاربووین لە بەرهەمهێنانی ملیۆنێک نەمام لە هەرێمی کوردستان
پێت بەرنامەی خۆراکی جیهانی: هاوکاربووین لە بەرهەمهێنانی ملیۆنێک نەمام لە هەرێمی کوردستان
کەشناسی: گەرما دەگاتە 47 پلەی سیلیزی
دوات کەشناسی: گەرما دەگاتە 47 پلەی سیلیزی
پەیوەندیدار