هاووڵاتییان لە فڕێدانی زبڵ و خاشاک ئاگادار دەکرێنەوە



ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، کە فڕێدانی پاشماوەکان لە سەنتەری شار قەدەغەیە.

نووسینگەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ڕوونکردنەوەیەکەدا هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، پاراستنی ژینگە و پاک و خاوێنی شار لە ئەستۆی هەموومانە، با هەوڵبدەین ژینگە و جوانی شارەکەمان بە جوانی ڕابگرین.

ئاماژە بەوەش دەکات، فڕێدانی پاشماوەی کەرەستەی بیناسازی لە ناوشار، شارۆچکە و شارەدێکان کۆمەڵێک شوێنی دیاریکراو بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە، هەر کەسێک پاشماوەی بیناسازی لە ناوشار و شوێنە گشتیەکان فرێ بدات، سزای یاسایی لەسەرە و تووشی توندترین لێ پێچینەوەی یاسای دەبێتەوە.

ئەوەش دەخاتەڕوو، بۆ ئەم مەبەستە چەند شوێنێک لە سەنتەری شارۆچکە و شارەدێکان دیاری کراوە، دەتوانن لەم شوێنانە پاشماوەکانت فڕێبدەی، ئێستا بۆ سەنتەری قەزای سۆران شوێنێک لە باپشتیان دیاری کراوە کە شوێنی فرێدانی زبڵە.

داواشدەکات، گوڵ و چیمەن و سەوزای شەقامەکان و قەترەی ئاودانی گۆڵ و چیمەن بپارێزن کە سیمایەکی جوانی بە شار بەخشیوە، تکایە با ئاژەڵەکانتان نەبنە هۆکاری شێواندنی ئەم جوانیە، بەخێوکردنی ئاژەڵ لەناو شاردا قەدەغەیە بە پێچەوانەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت و بە خاوەنەکانیان نادرێتەوە.

 

کەشناسی: گەرما دەگاتە 47 پلەی سیلیزی
پێت کەشناسی: گەرما دەگاتە 47 پلەی سیلیزی
“خۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانیی و پارت و کاندیدەکان دەستپێدەکاتەوە”
دوات “خۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانیی و پارت و کاندیدەکان دەستپێدەکاتەوە”
پەیوەندیدار