جوتیاران چۆن پارەی گەنمەکانیان وەردەگرن؟



ئەندامێكی لیژنەی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی عێراق لە قۆناغی یەكەمدا بڕی شەش ملیار دیناری خستووەتە سەر ژمارە حسابی حكومەتی هەرێم بەمەبەستی كڕینەوەی گەنمی جوتیاران.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، لەگەڵ دەستپێكی وەرگرتنی گەنم، لە ڕێگەی سایلۆكانەوە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی پارە بەسەر جوتیاراندا.

وتیشی، وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ کڕینەوەی گەنمی جوتیاران بڕی شەش ملیار دیناری ڕەوانەی هەرێم كردووە، لەو بڕە پارەیەش سێ‌ ملیار دینار بۆ سلێمانی وسێ‌ ملیاریش بۆ هەولێردەبێت و ناردنی پارەش بەردەوامی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمساڵ جوتیاران پاش ئەوەی گەنمەکانیان دەبەن بۆ سایلۆکان چەكی پارەی وەردەگرێت و دەتوانێت بچێتە بانك و پارەكەی وەربگرێت، ئەم پڕۆسەیەی ناردنی پاری بەغدا بۆ گەنم بەردەوامی دەبێت تا تەواوی ئەو بڕەی دیاریكراوە لە جوتیاران وەردەگیرێت و نرخی وەرگرتنی تۆنێك گەنم 850 هەزار دینارە.

بەگوێرەی ڕێككەوتنی نێوان وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێم وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئەم ساڵ بڕی 700 هەزار تۆن گەنمی هەرێمی كوردستان وەردەگرێت لەو بڕەش و پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە بڕی 282هەزار و 660تۆنیان بۆ دیاریكراوە، هاوكات لە پارێزگای دهۆكیش بڕی 189 هەزار تۆن وەردەگیرێت لە پارێزگای هەولێریش 282 هەزار تۆن گەنم وەردەگیرێت.

 

بۆچی لە ڕووی زانستییەوە گرنگە گۆیژە و شاخەکانی کوردستان بمێنن؟
پێت بۆچی لە ڕووی زانستییەوە گرنگە گۆیژە و شاخەکانی کوردستان بمێنن؟
هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم تاووتوێ دەکرێت
دوات هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم تاووتوێ دەکرێت
پەیوەنیدر