بایدن: ئیسرائیل لە هێرشەکانی سەر ڕەفەحدا نیگەرانییەکانی ئەمریکای لەبەرچاو گرتووە



سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، کە ئیسرائیل لە هێرشەکانی سەر شاری ڕەفەحدا لە باشووری کەرتی غەززە نیگەرانییەکانی حکوومەتی واشنتۆنی لەبەرچاو گرتووە.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا بۆ ئەی بی سی نیوز باسی لە هێرشەکانی ئیسرائیل کرد بۆ سەر فەڵەستین.

سەرۆکی ئەمریکا  باسی لەوەکرد، کە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل،  نیگەرانییەکانی حکوومەتی واشنتۆنی لە بارەی هێرشەکانی سەر ڕەفەح فەرامۆش نەکردووە و وتی، “پێموایە گوێ لە من دەگرێت، دەیتوانی بە هێزی تەواوەوە بچێتە ڕەفەح و بە تەواوی داگیریان بکات، بەڵام ئەمەیان نەکرد”.

بایدن ئاماژەی بە ئاگربەستێکی سێ قۆناغی کرد و باسی لەوەشکرد، کە ئیسرائیل ڕێککەوتنێکی گرنگیی پەسەند کردووە و ناتانیاهۆش لە بەردەم ڕای گشتییدا پشتیوانی بۆ ئەم پێشنیارە دەربڕی.

سەرۆکی ئەمریکا بە پێویستی زانی حەماسیش پێشنیارەکە پەسەند بکات، باسی لەوە کرد کە نزیکەی هەموو جیهانی عەرەبی ئەو ڕەشنووسەی ئاگربەستیان پەسەند کردووە.

هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم تاووتوێ دەکرێت
پێت هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم تاووتوێ دەکرێت
باشترین چارەسەر بۆ هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم چییە؟
دوات باشترین چارەسەر بۆ هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم چییە؟
پەیوەندیدار