باشترین چارەسەر بۆ هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم چییە؟



هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم نەخۆشییەکی بەرگری خۆکارە، دەبێتە هۆی خوران و هەوکردنی جومگەکانی لەش، حاڵەتێکی درێژخایەنە کە ڕەنگە کاریگەری لەسەر مرۆڤ هەبێت و کاریگەری لەسەر جوڵەی هەبێت.

مەترسی ئەم کێشەی هەوکردنە لە پشتگوێخستنیدایە، چونکە دەبێتە هۆی شێواوی لە جومگەکاندا و دواتر دەبێتە هۆی کەمئەندامی یان نەبوونی جوڵە.

 

هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزم

نەخۆشییەکی بەرگری خۆکارە و لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی خوران و هەوکردنی جومگەکانی لەش بەهۆی هەوکردنی شلەی دەوروبەری جومگەکانەوە.

– نیشانەکانی هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم بریتین لە ڕەقبوونی جومگەکان، ماندوێتی، تا و لەدەستدانی ئارەزووی خواردن.

– ژنان زیاتر لە پیاوان تووشی هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزم دەبن.

– هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم لە هەر تەمەنێکدا ڕوودەدات، بەڵام لە تەمەنی ناوەڕاستەوە دەستپێدەکات باو و ئاساییە.

– ئەگەر کەسێک لە خێزانەکەتدا تووشی هەوکردنی ڕۆماتیزمی بێت، ئەگەری تووشبوونت بە هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم زیاد دەکات.

ئەسوە یونس، پزیشکی ڕۆماتیزم لەبارەی نەخۆشییەکەوە ڕایدەگەیەنێت، بە هۆکاری جۆراوجۆر، سیستەمی بەرگری لەش دەتوانێت چالاکتر بێت لە سنووری ئاسایی و بەم شێوەیە هێرش دەکرێتە سەر جەستە بەتایبەت جومگەکانی دەست و قاچ.

وتیشی، ئامۆژگاری نەخۆشەکان دەکەم هەر کە نیشانەکان دەرکەوت سەردانی پزیشک بکەن، چونکە ئەمە بەشدارە لە زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە، چونکە ئاسان نییە و سەرەتا لە پشکنینی کلینیکی و هۆکارە بۆماوەییەکانەوە دەست پێدەکەین.

ئاماژەی بەوەکرد، دواتر داوای پشکنینی خوێن و جگەر و گورچیلە دەکەین، دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە زۆر بەندە بە نیشانەکان و چەند کاتژمێر هەستیان پێدەکرێت، چارەسەری زۆر هەیە، سەرەتا لە دەرمانی ئازارشکێنەوە دەست پێدەکات، پاشان دەرمانی بەرگری لەش کە هاوسەنگی دەگەڕێنێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم چارەسەرە پێویستی بە ماوەیەک هەیە، بۆیە دەبێت پابەندی دەرمانەکان بن، وەرزشکردن و خواردنی تەندروست زۆر گرنگە لە گەشتی چارەسەرکردندا.

بایدن: ئیسرائیل لە هێرشەکانی سەر ڕەفەحدا نیگەرانییەکانی ئەمریکای لەبەرچاو گرتووە
پێت بایدن: ئیسرائیل لە هێرشەکانی سەر ڕەفەحدا نیگەرانییەکانی ئەمریکای لەبەرچاو گرتووە
پۆلیسی کەرکووک ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ڕووداوی تەقەکردنەکەوە بڵاوکردەوە
دوات پۆلیسی کەرکووک ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ڕووداوی تەقەکردنەکەوە بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار