پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند، کە پارە و ئاڵتوونی دزیوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك و لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا .
ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ سكاڵای تۆماركرد، كە جانتایەكی لێدزراوە پارە و ئاڵتونی تێدا بووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو جانتایەدا كە تۆمەتبار بردبووی .
ئەوەشی خستەڕوو، ئیستا تۆمەتبار ( ق،ع، ر لەدایكبووی 1987 ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و دانی ناوە بە تاوانەكەیدا .