بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەبن، بەرزترین پلەی گەرما 44 پلە دەبێت و لە گەرمیان تۆمار دەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی، بەشی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای 48 کاتژمێری ڕابردووەوە ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور، پلەکانی گەرما كەمێک بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەكانی دوێنێ .
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێـت ،پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 42
سلێمانی : 39
دهۆک : 40
کەرکووک : 43
هەڵەبجە : 41
زاخۆ : 42
سۆران : 39
حاجی ئۆمەران : 28
گەرمیان : 44