چەند بڕیارێک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ مامۆستایان



وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی گواستنەوەی مامۆستایان و رێكخستنەوەی مۆڵەت، چەند بڕیارێك ی دەرکرد و راشیگەیاند، هەموو ڕێكارەكانی پەیوەست بە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی تەواوبووە.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”چەند بڕیارێك پەسەندكران”.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا ئامادەسازیی بۆ تاقیكردنەوەی گشتیی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی و دەرچواندنی ڕێنوێنی و ڕێكاری پێویست و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان تاووتوێكران، ئەوەشخراوەتەڕوو هەموو رێكارەكانی تایبەت بە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی بەهەموو بەشەكانییەوە تەواوكراون.

گواستنەوەی مامۆستایان لەنێوان پەروەردەی قەزاكان و پەروەردە گشتییەكان و رێكخستنەوەی میلاكاتی ناوەندەكانی خوێندن، گفتوگۆی لەبارەوە کراو بڕیاری پێویستی بۆ دەرجوو.

لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە كۆبوونەوەكەدا ڕێكخستنەوەی مۆڵەتەكانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە دامەزراوە پەروەردەییەكان لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی خرایە ڕوو، بۆ ئەو مەبەستە پیشنیارەكان پەسەند كران و لیژنەیەكیش لەسەر ئاستی وەزارەت پێكهات.

پۆلیسێک لە کەرکووک کوژرا
پێت پۆلیسێک لە کەرکووک کوژرا
نوێترین لێدوانی وەزیری سامانە سروشتییەکان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت
دوات نوێترین لێدوانی وەزیری سامانە سروشتییەکان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت
پەیوەندیدار