بانكی ناوەندی: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار كاتییە



مستەفا غالب موخیف پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عیراقی كاتییە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ شەممە لەلایەن نوسینگەكەی موخیفەوە بڵاوكرایەوە”پارێزگار سەردانی مەیدانی بۆ ئەو بانكانە كردووە كە دەستییان كردووە بە فرۆشتنی دراوی بیانی بە هاووڵاتیان”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”پارێزگار ئیدارەی بانكەكانی هانداوە، ئاسانكاریی بكەن لە ڕێكارەكانی فرۆشتنی دراوی بیانی بەو هاووڵاتیانەی دەیانەوێت دۆلار بۆ مەبەستی سەفەركردن و چارەسەر و كاریی تر دەستەبەربكەن”، ئاماژەی بەو ڕێكارانەش كردووە كە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە گیراونەتەبەر بۆ هێنانەدی سەقامگیریی لە بازاڕەكانی فرۆشتنی دراوی بیانی.
پارێزگاری بانكی ناوەندی دەڵێت”بەرزبوونەوەی نرخی خەرجی دۆلار كاتییە و لە دوای كاریگەرییە ناوخۆیی و دەرەكییەكانی جێبەجێكردنی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان هاتەئارا، بۆ ئەو مەبەستەش بانكی ناوەندی سەركەوتوو بوو لە بەرپەرچدانەوەیان و كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانیان لەسەر ئابوری عیراق”، ئەمەش لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی پێكراوە.

 

بانكی ناوەندی: لە مانگێكدا زیاتر لە دوو ملیار دۆلار فرۆشراوە
پێشت بانكی ناوەندی: لە مانگێكدا زیاتر لە دوو ملیار دۆلار فرۆشراوە
ئیسپانیول ڕەخنە لە بەشداریی پێكردنی لیڤاندۆڤسكی دەگرێت
دواتر ئیسپانیول ڕەخنە لە بەشداریی پێكردنی لیڤاندۆڤسكی دەگرێت
ەیوەندیدار