پارتەکەی حەلبوسی دووچاری دابەشبوون بوو



هاوپەیمانی تەقەدوم کە حەلبوسی سەرکردایەتی دەکات ئەمڕۆ تووشی جیابوونەوە بوو.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، نوێنەری هاوپەیمانی تەقەدوم، زیاد ئەل جەنابی، جیابوونەوەی لە هاوپەیمانی تەقەدوم ڕاگەیاند و پێکهێنانی بەرەیەکی بە ناوی ” مبادره ” ڕاگەیاند.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند، بەرە نوێیەکە بە سەرکردایەتی غاند كه‌سنه‌زانی له‌گه‌ڵ 11 نوێنەری پەرلەمانی عێراق و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان پێکهاتووە، و ناوی لیستی دەستپێشخەری ( مبادرە)یە.

ڕاگەیاندنی ئەم جیابوونەوەیە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا بوو،  کە لەلایەن پەرلەمانتار زیاد ئەل جەنابی و غاندی كه‌سنه‌زانی ئەنجامدرا، هاوکات لە بەیاننامەیەکدا کە لەنێو پەرلەمانتاران و ئەندامانی ناڕازیدا خوێندرایەوە، بە ئاشکرا ڕاگەیەندرا.

بەرە جیابۆوەکە بریتی بوو لە:

پەرلەمانتار  زیاد ئەلجەنابی

پەرلەمانتار  عەدنان ئەل جوهەشی

پەرلەمانتار  غاندی كه‌سنه‌زانی

پەرلەمانتار  کەریم ئەبو سودە

پەرلەمانتار  حەمید ئەل کەرغولی

پەرلەمانتار  فەهد میشان

پەرلەمانتار  بەسما بەسیم

پەرلەمانتار  یەحیا ئەل ئیثاوی

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا، عەمار ئەلحەمدانی

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا، عەلی ئەلئیثاوی

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا، کەریم ئەل کەرغولی

سعودیە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد
پێت سعودیە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد
وادەی “پەڵپ” گرتن دیاریکرا
دوات وادەی “پەڵپ” گرتن دیاریکرا
پەیوەندیدار