وەزیری بازرگانی عێراق وەرزی نیعمەت و داهێنان لە هەرێم ڕادەگەیەنرێت



ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری بازرگانانی عێراق، عەثیر داود ئەل غورەیری، دوای پەسەند کردنی قەبارەی بەروبوومی گەنمی هەرێم ، دەستپێکردنی وەرزی نیعمەت و داهێنان لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە، د.حەیدەر نوری ئەل کەراوی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کە لە سایلۆی کانزاکانی هەولێر بەڕێوەچوو، جەختی لەسەر هاوکاری هاوبەشی کۆمپانیا و هەرێم کردەوە بۆ ئاسانکردنی سەرجەم ڕێکارەکان لە ماوەی وەرزی بە بازاڕکردن.

وەزیری بازرگانی ڕاشیگەیاند، ئەمساڵ تا ئێستا گەیشتوینەتە  قۆناغی خۆبژێوی و چاومان لە بەرهەمی زیاترە و دەمانەوێت هەناردەی دەرەوەشی بکەین.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، “پرۆسەی بەبازاڕکردن لە سەرجەم ناوەندەکانی بازاڕکردن لە سەرتاسەری عێراق بەردەوامە، و وەرگرتنی بڕی گەنم لە نەینەوا و سەڵاحەدین و کەرکوک گەیشتووەتە لوتکە”.

ڕاشیگەیاند، ” بەپێی ئەو پلانەی سەرۆکوەزیران سودانی پەسەندی کردووە،

پێشبینی دەکرێت (700) هەزار تۆن لەو بەرهەمە لە هەولێر و دۆهۆک و سلێمانی وەربگرێت.

جێگای سەرنجە کۆنگرەکە بە ئامادەبوونی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و یاریدەدەری سکرتێر و ژمارەیەک بەرپرس و بەڕێوەبەری لقی کۆمپانیاکە لە هەرێم بەڕێوەچوو.

وادەی “پەڵپ” گرتن دیاریکرا
پێت وادەی “پەڵپ” گرتن دیاریکرا
پەروەردە خوێندکارانی پۆلی 12 ئاگادار دەکاتەوە
دوات پەروەردە خوێندکارانی پۆلی 12 ئاگادار دەکاتەوە
پەیوەنیدر