دەست بەسەر بڕێکی زۆر گۆشتی هندی و جگەری ئێرانی دا گیرا



لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر (190) كیلۆگرام گۆشتی هندی قەدەغەكراودا گرت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی خراپی و نەشیاوی بۆ خواردن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕیكی زۆر گۆشتی هندی و جگەری بەستوی مریشكدا گرت کە بەنیازبوون بخرێنە بازاڕەکانەوە.

لەوبارەیەوە د.ژیار بەهادین، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی خراپی و نەشیاوی بۆ خواردن و بەكارهێنان و قەدەغەكردنی لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، لیژنەكان دەستیان بەسەر (190) كیلۆگرام گۆشتی هندی قەدەغەكراودا گرتوە.

وتیشی: گۆشتە هندییەكە (53) كیلۆگرامی كرابو بە قیمە، بۆ ئەوەی بەهاووڵاتیان بفرۆشرێت.

نوێنەرەكەی ڤێتێرنەری سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لیژنەكە دەستی بەسەر بڕی (84) كیلۆگرام جگەری بەستوی مریشكدا گرتوە، كە هاوردەكراوی رێگە پێنەدراوە و لەهەر شوێنێك دەستی بەسەردا بگیرێت لەناودەبرێت.

هاوکات قائیمقامیەت داوا لە هاووڵاتییان دەکات، بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەکان داواکارییەک لە سودانی کرا
پێت بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەکان داواکارییەک لە سودانی کرا
مەسرور بارزانی و پارێزگاری ورمێ کۆبوونەوە
دوات مەسرور بارزانی و پارێزگاری ورمێ کۆبوونەوە
پەیوەندیدار