پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2024/6/6 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ستیڤن هیچن باڵیۆزى به‌ریتانیا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق به‌گشتى، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له به‌رده‌وامیى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستنى مافى هه‌مووان كرده‌وه. له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کرده‌وه که کلیلی سه‌قامگیریی عێراق، لێکگه‌یشتنی هاوبه‌شی هه‌ولێر و به‌غدایه بۆ چاره‌سه‌رکردنی بنه‌ڕه‌تیی کێشه‌کان و جێبه‌جێکردنی ده‌ستوور.
هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به به‌شداریى هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كان له كاتێكى گونجاوى ئه‌مساڵدا، و باڵیۆزی به‌ریتانیاش ستایشی هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی کرد له‌پێناو به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن.
ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.