بانكی ناوەندی: لە مانگێكدا زیاتر لە دوو ملیار دۆلار فرۆشراوە



فرۆشتنەكانی بانكی ناوەندی عیراق، لە ماوەی ئەم مانگەدا دەگەنە زیارتر لە دوو ملیار دۆلار.
بەپێی ئامارە بڵاوكراوەكانی بانكی ناوەندی عیراق، لەماوەی مانگی كانوونی یەكەمدا دوو ملیار 409 ملیۆن و 116 هەزار و دۆلار لەلایەن بانكەكەوە فرۆشراوە، تێكڕای فرۆشتنی ڕۆژانەش 120 ملیۆن و 455 هەزار و 810 دۆلار بووە.

هەر بەپێی ئەو ئامارانە، فرۆشتنەكانی بانكی ناوەندی لەماوەی كانوونی یەكەمدا بەراورد بە مانگەكانی تر دابەزیوە بۆ كەمتر 150 ملیۆن دۆلار لە ڕۆژێكدا و لە هەندێك ڕۆژدا فرۆشتنەكانی لە 60 ملیۆن دۆلار كەمتر بووە.

زۆربەی فرۆشتنەكان وەك لە ئامارەكاندا ئاماژەیان پێكراوە، لە شێوەی حەواڵەدا بوون بۆ دەرەوە لەپێناو پارەداركردنی بازرگانییە دەرەكییەكان، هەر دۆلارێكیش لەلایەن بانكەكەوە بە 1460 دینار فرۆشراوە.

لەم ماوەیەی دواییدا نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و گەیشتە نزیكەی 160 دیناری عیراقی.

 

لە سلێمانی كافێ‌ و ماركێت و گۆشتفرۆشێك داخران
پێت لە سلێمانی كافێ‌ و ماركێت و گۆشتفرۆشێك داخران
بانكی ناوەندی: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار كاتییە
دوات بانكی ناوەندی: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار كاتییە
پەیوەنیدر