هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دواخرا



کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دواخستنی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ڕاگەیاند.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاماژەی بەوەکرد، دواخستنى هەڵبژاردنەکان لەسەر داخوازی ژمارەیەک لە حزب و لیستە بەشداربووەکان بووە بۆ مانگى ئاب.

کۆمسیۆن ئەوەى ڕوونکردەوە، کە هەریەک لە ئەنجوومەنی سووریای دیموکراتی و هاوپەیمانی گەلان و ژنان لەپێناو ئازادی و لیستی پێکەوە بۆ خزمەتگوزاری باشتر و حیزبی یەکێتیی دیموکراتی کوردی سووریا داواى دواخستنى هەڵبژاردنەکانیان کردووە.

بڕیاربوو هەڵبژاردنە خۆجییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕۆژی 11ی حوزەیرانی 2024 بەڕێوەبچێت، پێشتریش هەڵبژاردنەکان دواخرابوو، ئەمە دووەمجارە هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دوادەخرێت.

“لیستی مووچەی هێزەئەمنییەکان پڕیەتی لە ناوی وەهمی”
پێت “لیستی مووچەی هێزەئەمنییەکان پڕیەتی لە ناوی وەهمی”
ڕووداوێکی هاتووچۆ بریندارێکی لێکەوتەوە
دوات ڕووداوێکی هاتووچۆ بریندارێکی لێکەوتەوە
پەیوەندیدار