پەروەردە خوێندکارانی پۆلی 12 ئاگادار دەکاتەوە



لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتیەکان لە وەزارەتی پەروەردە خوێندکارانی پۆلی 12 ئاگادار دەکاتەوە، کە ڕێگەى لینکێکەوە دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم بزانن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەەی هەولێر ڕایگەیاند، ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى قۆناغى 12ى ئامادەیى بە هەموو بەشەکانییەوە دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە بەپێى پارێزگاکان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم بزانن.

پەروەردەی هەولێر داوای لە خوێندکارانی پۆلی 12 کرد، کە ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتى (۲۳ی حوزەیرانی۲۰۲٤) ئەنجام دەدرێت، پێویستە قوتابیان سەردانى هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی بوونی هەڵە لە زانیاری ئاین و زمانی خوێندنی قوتابی پێویستە لەزووترین کات سەردانی پەروەردە بکات بۆ ڕاست کردنەوەی زانیاریەکان

 

https://tinyurl.com/Pol12-2024X1

 

ڕووداوێکی هاتووچۆ بریندارێکی لێکەوتەوە
پێت ڕووداوێکی هاتووچۆ بریندارێکی لێکەوتەوە
وەزارەتی دارایی: بانکێکی دیکە دێتە ناو “هەژماری من”
دوات وەزارەتی دارایی: بانکێکی دیکە دێتە ناو “هەژماری من”
پەیوەندیدار