یەکەم حاڵەتی مردن بە ئەنفلۆنزای باڵندە تۆمارکرا



یەکەم حاڵەتی مردن لە ئەنجامی توشبوون بە ئەنفلۆنزای باڵندە تۆمارکرا، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ڕۆژی چوارشەممە، یەکەم حاڵەتی مردنی لە ئەنجامی توشبوون بە جۆرێک لە ئەنفلۆنزای باڵندە ڕاگەیاند، کە لە تاقیگە پشتڕاستکراوەتەوە، توشبووەکە لە شاری مەکسیکۆ لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ڕێکخراوەکە، ئەمە یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای ئەی (H5N2)ی مرۆڤە کە لە تاقیگەدا پشتڕاستکراوەتەوە، کە لەسەر ئاستی جیهان تۆمارکراوە و یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی باڵندەی (H5) لە کەسێکدا لە مەکسیک تۆمارکراوە.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پیاوە تەمەن ٥٩ ساڵە کە لە مەکسیک نیشتەجێیە، لە ٢٤ی نیسان دوای ئەوەی تووشی تا، هەناسەتەنگی، سکچوون و ماندویەتی گشتی بووە، گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پیاوە هیچ مێژوویەکی بەرکەوتنی بە پەلەوەر و ئاژەڵی دیکە نەبووە

مەکسیک حاڵەتەکانی تووشبوون بە گۆڕاوی A (H5N2)ی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای لە باڵندەی پەلەوەردا دەستنیشان کردووە.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسە چەندین نیشانەی نەخۆشی دیکەی تێدا دەرکەوتووە، بۆ ماوەی سێ هەفتە لە جێگادا بووە، پێش ئەوەی نیشانە توندەکانی دەربکەوێت.

منداڵێک لە مردن ڕزگار کرا
پێت منداڵێک لە مردن ڕزگار کرا
شارەوانی سلێمانی: تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌ هه‌یه‌ بۆ تاپۆكردنی خانووه‌ زیاده‌ڕۆكان
دوات شارەوانی سلێمانی: تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌ هه‌یه‌ بۆ تاپۆكردنی خانووه‌ زیاده‌ڕۆكان
پەیوەندیدار