سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی رایگەیاند، تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه هه‌یه بۆ تاپۆكردنی خانوه زیاده‌ڕۆكان و هەندێك فەرمانبەر ئامادە نییە پارەی تاپۆكردنی خانوە زیادەڕۆكان بدەن.
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت:” تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه هه‌یه بۆ تاپۆكردنی خانوه زیاده‌ڕۆكان كه به‌پێی یاسای (ژماره ٣ ساڵی ٢٠١٩ هه‌مواركراو) ئه‌نجامده‌درێت به‌وه‌ی هه‌ندێك له فه‌رمانبه‌ران ئاماده‌نین پاره‌ی تاپۆكردنی خانوه زیاده‌ڕۆكان بده‌ن به شاره‌وانی گوایه به‌هۆی ئه‌وه‌وه به سودمه‌ند داده‌نرێن و دواتر ناتوانن زه‌وی وه‌ربگرن”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، سودمه‌ندبوون به‌هۆی ئه‌و یاسایه‌وه سنورێكی زۆر ته‌سكی هه‌یه و ته‌نها له‌م سێ دۆخه‌ی خواره‌وه‌دا به‌هۆی تاپۆكردنی خانوی زیاده‌ڕۆوه به سودمه‌ند داده‌نرێت”.
یه‌كه‌م:
ئه‌گه‌ر خانوه‌كه به‌بێ به‌رامبه‌ر تاپۆ بكرێت.
دووه‌م:
ئه‌گه‌ر خانوه‌كه پاش جیاكردنه‌وه‌ی زه‌وییه‌كه دروستكرابێت، واته ئه‌گه‌ر خانوه‌كه به رێژه‌ی ٪٢٥ی به‌های زه‌وییه‌كه تاپۆ بكرێت.
سێیه‌م:
ئه‌گه‌ر روبه‌ری تاپۆكراو له ٢٠٠ مه‌تری چوارگۆشه زیاتر بێت، به‌ڵام خانوه‌كانی سنوری تاسڵوجه و عه‌ربه‌ت هه‌تا ٣٠٠ مه‌تریش به سودمه‌ند دانانرێن.