ژمارەی کوژراوانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە بۆ ٣٦ ھەزار و ٥٨٦ کەس بەرزبووەوە



 

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ژمارەی کوژراوانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر کەرتەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تاوەکو ئێستا ٣٦ ھەزار و ٥٨٦ فەڵەستینی کوژراون و ٨٣ ھەزار و ٧٤ی دیکەش برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، چوار کۆمەڵکوژی دیکە دژ بە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون و لە ئاکامدا، ٣٦ کەس کوژراون و ١١٥ی دیکەش برینداربوون.

ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تا ئێستا لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلدا لە غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٣٦ ھەزار و ٥٨٦ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٨٣ ھەزار و ٧٤ کەس.

“ناردنی مووچەی گشتی بەبێ هێزە ئاسایشییەکان مەترسیدارە و بۆ تێکدانی هەرێمە”
پێت “ناردنی مووچەی گشتی بەبێ هێزە ئاسایشییەکان مەترسیدارە و بۆ تێکدانی هەرێمە”
ھۆڵەندا بووەتە وڵاتی پاسکیل سواری
دوات ھۆڵەندا بووەتە وڵاتی پاسکیل سواری
پەیوەندیدار